وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان بڕیاری نوێی دەركرد
وەزارەتی ئەوقاف رایدەگەیەنێت" بەپێی ڕێنمایی و هەلومەرجی گونجاوی تەندروستی سبەی دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە".
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە" هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە سبەینێ دوشەممە ١١ی ئایار، بەپێی رێنمایی و هەلومەرجی گونجاوی تەندروستی، لیژنەی باڵای کۆرۆنا بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات".
باسیلەوەشكردووە، سوپاسی مامۆستایانی ئاینی و نوێژخوێنان دەکەن، کە لەماوەی رابردودا پابەندی ڕێنمایی و بریارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا بوون و جیھانیش گەواھیدەرە کە بریارەکانی حکومەتی ھەرێم و گوێرایەڵی ھاوڵاتیان لەو بوارەدا بونە هۆی ئەوەی گیانی هاوڵاتیان بپارێزرێت.
PM:03:17:10/05/2020