ئاسایش کادیرێکی یەکێتی لە ئاکرێ دەستگیردەکات

ئاسایشی ئاکرێ کادیرێکی ریکخستنی ( دینارتە )ی یەکێتی دەستگیر دەکات، کۆمیتەی رێکخستنی ئەو حیزبە لە ناوچەکە داوای ئازادکردنی دەکات.

 

رێکخستنی دینارتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە راگەیاندنێکدا داوا دەکات مامۆستا ( محەمەد ساڵح ئیبراهیم ) ئازاد بکەن کە ئەمڕۆ لەلایەن هێزێکی ئاسایشی ئاکرێوە دەستگیرکراوە.

 

لەو راگەیاندنەدا داوا لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن وەک نوێنەری یەکێتی لە حکومەت هەوڵی ئازادکردنی ئەو کادیرەی رێکخستنەکەیان بدات.

 

تا ئێستا ئاسایش ئاکرێ هیچ زانیاریەکی لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە.



AM:12:34:12/05/2020