بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە دووزخورماتوو بانگبێژێکی کورد لهلایهن كهسانی نهناسراوهوه دهستڕێژی گوللەى لێكرا و كوژرا.
بەپێی زانیارییەكان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی ئایار، لەگەڕەکی (تین - حی الگین)ـی قەزای خورماتوو تەقەیان لە هاوڵاتیەك كردووە و كوشتویانە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە لە گەڕەکی (حەی تین)ی شاری خورماتوو بانگخوازە و پاسەوانی مزگەوتی سەبورە و بە (ع، ح، ب) ناسراوە، لە کاتی چوونیدا بۆ مزگەوتەکە، لایەن دوو چەكداری نەناسراوەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولە و گیانی لەدەستداوە