دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەگەڕەکی شێروانەی قەزای کەلار کەسێک بە چەقۆ کوژرا و تۆماتبارەکان هەڵهاتن، دواتر پۆلیس توانی دوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکات و کە یەکێکیان برازای کوژراوەکەوەیە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە" دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەگەڕەكی شێروانەی قەزای كەلار هاوڵاتیەك بەچەقۆ كوژرا دوای لێكۆڵینەوە پۆلیس دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كەیەكێكیان برازای كوژراوەكەیە".
ئەوەشخراوەتەڕوو: دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بەتاوانەكەدا نا كەپێكەوە ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە.
پۆلیسی گەرمیان جەختیشكردوەتەوە: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٠٥ بەندكراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.