ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان شەش بڕیاری نوێ دەرکرد و داوا لە هاووڵاتیانی سنوورەكەیان دەكات لەڕۆژانی جەژنی رەمەزاندا پابەندی رینماییە تەندروستییەكان بن.
دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی به‌یانی ژماره(35)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ چوار شەممە ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبووه‌وه‌و تاووتوێی پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای كرد‌و ئەم شەش بڕیارەی دەرکرد:
یه‌كه‌م: به‌پێی به‌یانی ژماره 35ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆماوه‌ی 72 كاتژمێر له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه هاتووچۆ ڕاده‌گیڕیت،پێویسته هاووڵاتیان له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی گشتیدا پابه‌ند بن پێیه‌وه.
دووه‌م:به‌پێپی بڕگه‌ی دووه‌می به‌یانی ژماره(35) ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتووچۆی نێوان پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ڕاده‌گیریت، به‌وپێیه ریگا به‌هیچ كه‌سێك نادریت له‌سنووره‌كانی گه‌رمیان به‌ئاراسته‌ی هیچ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێم یان به‌پێچه‌وانه‌وه بڕوات.
سییه‌م:ڕێگه‌ی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقی كه رێگاكانی (كه‌لارـجه‌له‌ولا) (كه‌لارـخانه‌قین) (كفری ـ خورماتوو) (كفری ـ جه‌باره‌و قه‌ره‌ته‌په) ده‌گرێته‌وه داده‌خریت.
چواره‌م: له ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا سه‌رجه‌م بازاڕ و شوێنه گه‌شتیاری و گشتیه‌كان داده‌خرین ڕێگانادریت به گێڕانی پرسه‌و نۆجه‌ژنه و چونه سه‌رقه‌بران، پاركه‌كان و شوێنی یاری منداڵانیش داده‌خرین.
پێنجه‌م: ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان داوا له مامۆستایانی ئاینی و موسوڵمانان و نوێژخوێنان ده‌كات له پێناو پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی هه‌مولایه‌كدا پابه‌ند بن به‌جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه.
شه‌شه‌م: تیمه‌كانی ته‌ندروستی و ئێشكگرییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ئه‌ركدا ده‌بن و له‌خزمه‌تی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست دا ده‌بن.