عەبدوڵا پەشێو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ پێشنیار دەکرێ

عەبدوڵا پەشێو، شاعیری ناسراو‌و بەتوانای كورد لەلایەن ناوەندێكی ئەدەبی كوردییەوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ پێشنیار دەكرێت.

ناوەندی پەنا کورد كە ئەنجومەنێکی نووسەرانی کوردە و چەندین چالاکییان لە چەندین شاری کوردستان و تاراوگە بەڕێوەبردوە، لەدوایین چالاکیاندا، ناوی عەبدوڵلا پەشێو وەک نووسەر و شاعیرێکی ناوناری کورد بەرز دەکەنەوە بۆ دەستەی ھەڵبژاردنی خەڵاتی نۆبڵ کە لەوڵاتی سوید بەڕێوە دەچێ، لەلایەن رێکخەرانی ئەو خەڵاتە مەزنە کە بە گەورەترین و بەنرخترین خەڵاتی جیھانی دادەنرێت، پێشنیازەکە قبوڵکرا.



PM:02:22:17/05/2014