سەرجەم زەویەكانی 75 گوندی نزیكی شاری سلێمانی تاپۆ دەكرێت

75 گوندی نزیكی دەوروبەری شاری سلێمانی كە پێشتر لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەشێوەی نایاسایی‌و زیادەڕەوی دروستكرابوون‌و مامەڵە بە زەویەكانیانەوە كرابوو، دەخرێنە سنوری ماستەرپلانی شاری سلێمانی‌و سەرجەمیان تاپۆ دەكرێن. 
خەندان: لە سنووری سلێمانیدا 75 گوند دەكەونە ماستەر پلانەوە، كە پێشتر به زیادەڕەوی و بەشێوەیەكی نا یاسایی و ناڕێك لە لایەن هاوڵاتیانەوە دروستكراون، لەو 75 گوندەشدا 35 گوندیان لە كۆنووسی ساڵی 2011دا هەن كە لە لای شارەوانییەكان تۆماركراون و ئێستا لە چوارچێوەی ماستەرپلاندا كاریان لەسەر دەكرێت و بۆ هەر مەترێكیش بڕی حەوت هەزار و 500 دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.



AM:10:47:18/05/2014