وێنە.. رۆژی جیهانی مۆزەخانە لەسلێمانی بەڕێوەچوو

ئەمرۆ لەرێوەڕەسمێكدا لەهۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی، بەبۆنەی رۆژی جیهانی مۆزەخانە پێشانگایە سازكرا‌و ژمارەیەك كەس كە لەساڵی 1991ەوە خزمەتیان بە مۆزەخانەكردوە، خەڵات كران.

هاشم حەمە عەبدوڵا، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی لەمبارەوە رایگەیاند ئەمساڵ بەهۆی نەبوونی بودجە، خۆبەخشانە خۆیان هەستاون بە كردنەوەی ئەم پێشانگایە كە لەو كەلوپەلانە پێكدێت لەساڵانی رابردوو دۆزراونەتەوە‌و دەوڵەمەندی گرنگی شوێنەوارەكانی ناوچەی سلێمانی دەردەخات.














PM:03:18:18/05/2014