شارۆچکەی چۆمان كەرەنتین كرا

بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، شارۆچکەی چۆمان بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت و پشکنینی هەڕەمەکیش بۆ هاووڵاتییان دەکرێت لە شارۆچکەکەدا.

 

دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بڕیاریانداوە بۆ ماوەیەکی کاتی قەزای چۆمان دابخرێت، ئەمەش بەهۆی زۆری حاڵەتەکانی کۆرۆنا، هاوکات تیمەکانی تەندروستی بەشێوەی هەڕەمەکی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان لەنێو چۆماندا دەکەن".

 

ئەوەشی خستەڕوو: ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەژێر ڕێنماییە تەندروستییەکان بەردەوامدەبێت.

 

ئەوە لە كاتێكدایە كە شەوی رابردوو وەزارەتی تەندروستی ٣٤ حاڵەتی نوێی كۆرۆنای لە شاری هەولێر راگەیاند كە لە نێویاندا ٢٠ حاڵەت لە سەنتەری قەزای چۆمان و ناحیەی حاجی ئۆمەران بوو. 

 


 

 



PM:01:31:09/06/2020