ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داواى دواخستنی حەجی ئەمساڵ دەکات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەى دواخستنی حەجی ئەمساڵ لەگەڵ سعودییە لەگفتوگۆدایە.

 

نووسینگەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بۆ دواخستن و ھەڵپەساردنی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ، لەگەڵ سعودیە لە گفتوگۆدان و لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری نوێ لەوبارەیەوە بڵاودەكرێتەوە.

 

تا ئێستا نووسینگەی رۆژنامەوانی حکومەتی سعودیە راگەیەندراوی لەبارەی چارەنووسی حەجی ئەمساڵ بڵاونەکردووەتەوە.

 
هاوکات لە ئێستادا سعودییە یەكێكە لەو وڵاتانەی كە رۆژانە زیاتر لە دوو هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن.
 


PM:01:20:11/06/2020