پەروەردەی کەلار: سبەی موچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەلار وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی بۆ مانگی سێ راگەیاند.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەلار لە ڕاگەیەنراوێكدا، بەڕێوەبەرانی ناوەندەكانی خوێندنی سنوری پەروەردەكەیان ئاگادار دەكاتەوە، كە سبەینێ دووشەممە بەرواری ١٥ی حوزەیران، كاتژمێر ١٠ی  سەرلەبەیانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشی ژمێریاری بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی  سێ. 

هەروەها پەروەردەی کەلار ڕاشیگەیاندووە" لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی تەنیا بەڕێوەبەر یان یاریدەدەر پێویستە سەردانی دیوانی پەروەردە بكات بۆ وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ".

 


PM:08:15:14/06/2020