١٨ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین تۆمارکران

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" ١٨ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین تۆمار کران".

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ته‌ندروستی راپه‌ڕین:

18 حاڵەتی تووشبوو لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین تۆمارکران.

لەشاری قەڵادزێ 15 تووشبوو کە دانیشتوی گەرەکەکانی ئاشتی، راپەرین، شەهیدان تەمەنیان: 15، 48، 5، 55، 19، 6، 55، 54، 11، 34، 25، 32، 8، 29، 31 ساڵین. 9 رەگەزی مێ و 6 رەگەزی نێرن 12 کەسیان بەرکەوتەن و 3 کەسیان نیشانەی نەخۆشییەکەیان هەیە، 2 کەسیان ستافی تەندروستین. 1 تووشبوو دانیشتووی رانیە 38 ساڵ گەڕەکی کێوەڕەش رەگەزی نێر نیشانەی نەخۆشی هەیە. 1 تووشبوو چوارقوڕنە منداڵێکی تەمەن 4 ساڵ رەگەزی مێ نیشانەی هەیە. 1 حاڵەت گوندی دواوە ناحیەی بێتواتە تەمەن 41 ساڵ پیاوە نیشانەی هەیە.

بەهیوای تەندروستی باش بۆهەموولایەک و پابەندبوونتان بە رێنماییە تەندروستیەکانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین

14-6-2020



AM:12:05:15/06/2020