یەكەم كارمەندی تەندروستی لە ئیدارەی گەرمیان بە كۆرۆنا گیانیلەدەستدا

كارمەندێكی تەندروستی نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە ئیدارەی گەرمیان بەهۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا گیانیلەدەستدا. 

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم کارمەندی تەندروستی لە دەڤەری ئیدارەی گەرمیان بەهۆی تووشبوون بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا. 

 

هاوکات ئێوارەی دوێنێش دووشەممە كارمەندێکی تەندروستی كە لە قاوشی كۆرۆنای نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن كە بە(جمهوری) سلێمانی ناسراوەو لەو قاوشەدا خزمەتی  تووشبووانی كۆرۆنای دەكرد بەهۆی توشبوون بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا. 

 

بەگوێرەی دوائاماری تەندروستی هەرێم، لە ئێستادا دوو هەزار و ٦٣٨ تووشبوو لە نەخۆشخانەكاندا لەژێر چاودێریی پزیشكیدان، كۆی گشتی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە گەیشتوەتە ١١٨ كەس، كە ٩٨ لەوانە دەكەوێتە سنوری سلێمانی، ١٨ لە سنوری هەولێر و دوو مردنەكەی دیكەش لە هەڵەبجە تۆماركراوە.



PM:01:19:23/06/2020