فەرماندەی دیاری حەشدی شەعبی " ئەبو عیزرائیل " تووشی کۆرۆنا بووەو دۆخی تەندروستی خراپە.
ژمارەیەک لە ئەکاونتی پەیجەکانی تویتەر کە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ کەسانی ناسراو و بەرپرسی عێراقی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە فەرماندەی دیاری حەشدی شەعبی، ئەبو عیزرائیل، تووشی کۆرۆنا بووەو ڤایرۆسەکە گەیشتۆتە سیەکانی و باری تەندروستی خراپە.
ئەیوب حەسەن فالح ناسراو بە ( ئەبو عیزرائیل ) ، فەرماندەی لیوای ٤٠ ی حەشدی شەعبییەو، لەشەڕی تایفەگەری کۆتایی دوو هەزارو لە شەڕی داعش لەدوای ساڵی ٢٠١٤ ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە.
بەپێی بەدواداچوونی ماڵپەڕی " سپی " لەو هێزانەی دژەتیرۆری عێراقی نێردراونەتە دەروازەی مونزریەو مەندەلی، هیچ هێزێکی کوردی تێدا نییە، دوێنێ هەندێک میدیا بڵاویان کردەوە کە هێزێکی دژە تیرۆری یەکێتی بەشداری کۆنترۆڵکردنی دەروازەی مونزریە دەکات.