خوێندكارێكی ١٢ی ئامادەیی لە دەریاچەی دوكان خنكا

قایمقامی دوكان رایگەیاند" گەنجێكی تەمەن ٢٠ ساڵ كە خوێنكاری پۆلی ١٢ی ئامادەیی بوو، لە دەریاچەی دوكان خنكا".

 

قایمقامییەتی قەزای دوکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، گەنجێک لە کاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی دوکاندا خنکا، ئەو گەنجە خوێندکاری قۆناغی دوانزەی ئامادەیی بووە و تەمەنی ٢٠ ساڵە و خەڵکی گوندی چاڵاوای دۆڵی جافایەتییە. 

 

ڕاشیگەیاند" دوای ڕوداوەک تیمی مەلەوانی دوکان، ئاسایش و پۆلیسی فریاکەوتن دەچنە شوێنی ڕوداوەکەو تەرمەکەشی لە لایەن تیمی مەلەوانی دوکانەوە دەرهێنراوەتەوە".

 

قایمقامییەتی قەزاکە وتیشی" لەمساڵدا ئەمە دووەم حاڵەتی خنكانە لە سنووری قەزای دوكان تۆمار بكرێت". 

 
 
 


AM:12:02:15/07/2020