وەزرەتی دارایی کەمکردنەوەی خەرجکردنی بەکاربەر رادەگەینێت



وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگای ژمارەیەک ڕێنماییەوە کە بەرێنومایی ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٢٠ی پێدراوە، خەرجکردنی بەکاربەری وەزارەتەکانی بە رێژەیەکی بەرچاو کەمدەکرێنەوە.

 
لەو رێنوماییانەی وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە بە کەمکردنەوەی بودجەی بەکاربردن بۆ کەمترین ئاست و خەرجکردنی لە ٥٠% ی  پێشینەی مانگانە بۆ دامودەزگا و وەزارەتەکان.


بەپێی رێنومایەکە، بڕیاردراوە بە خەرجکردنی ٨٠% پێشینەی مانگانەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، لیوای نەوت و گاز ٦٥%ی پێشینەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێ.


هەروەها بڕیاردراوە بە خەرجکردنی ٧٥%ی پێشینەی مانگانە بۆ چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی وەکو پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، کارەبا، ڕێگاوبان، تەندروستی و شارەوانییەکان.


لە حاڵی زیادکردن و دەستکاریکردنی پێشینەکان ئەوە دەسەڵات لای وەزارەتی داراییە.( وەک لە راگەیاندنەکەدا هاتووە ).


هەر لەو ڕێنماییەدا بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی بودجەی وەبەرهێنان و پڕۆژەی وەزارەتەکان، هەروەها بڕیاری ڕاگرتنی هەموو خەرجییەکی راستەوخۆی وەزارتەکان دراوە لەسەر داهاتی خۆیان.

 


PM:07:59:19/07/2020