لە سەیدسادق کەسێک بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی تەموزی ٢٠٢٠ بەهۆی كۆرۆناوە هاووڵاتیەكی دانیشتووی قەزای سەیدسادق گیانی لەدەستدا.

تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامێتی شارۆچکەی سەیدسادق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ژنێکی تەمەن ٦٩ ساڵ کە خەڵکی ئەو قەزایە و دەوروبەری ئەو شارۆچکەیە بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا".

وتیشی" بە گیان لەدەستدانی ئەو ھاووڵاتییە ژمارەی گیان لەدەستدان لە سەیدسادق بوو بە ١٩ كەس كە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".

 

تەها ئەحمەد داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن لە پێناو تەندروستی خۆیان و خێزان و هاوڕێ و هاوشاریانیان. 



AM:09:42:21/07/2020