له سلێمانی گۆشتفرۆشێك داخرا كه گۆشتی به‌ستووی به نرخی فرێش فرۆشتووه
لیژنه‌ی ڤێترنه‌ریی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی دوكانێكی گۆشتفرۆشتنی داخست كه گۆشی به‌ستوی به نرخی فرێش فرۆشتوه و بڕیاریشه خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی بكرێته‌وه.
راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ئاشكرایكرد كه به‌هۆی فێڵكردن له هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌نرخی فرێش، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی گۆشتفرۆشتن داده‌خات و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێته‌رنه‌ریش رایده‌گه‌یه‌نێت: خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
فریاد عوسمان، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێته‌رنه‌ری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی چوار سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندوه" به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌نرخی گۆشتی فرێش و خۆماڵی و فێڵكردنیان له هاوڵاتیان، لیژنه‌كه گۆشتفرۆشی (سوركێو) له گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی داده‌خات".
فریاد عوسمان وتیشی" خاوكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستو و دوباره عه‌مباركردنه‌وه‌ی له‌به‌فرگر و به‌ستنه‌وه‌ی، زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌بێته ماده‌یه‌كی زیانبه‌خش له‌له‌شی مرۆڤدا".
نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێته‌رنه‌ری رونیكرده‌وه: فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به نرخی فرێش و خۆماڵی، فێڵی بازرگانییه و یاسا سزای توندی بۆ ئه‌نجامده‌رانی داناوه، هه‌ربۆیه گۆشتفرۆشی (سوركێو) داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
PM:12:34:21/07/2020