ته‌ندروستی راپه‌ڕین تۆمارکردنی سێ تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای لە سنوورەکە راگه‌یاند.
ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" ئه‌مڕۆ سێ تووشبووی نوێی كۆرۆنا له سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌ستنیشانكراون، كه سه‌رجه‌میان دانیشتوی گه‌ڕه‌كه‌كانی ماردین و تیتۆكه‌ی قه‌زای رانیه‌ن و له پیاوێك و دوو ئافره‌ت پێكهاتوون، ته‌مه‌نیشیان (٢٥-٤٠-٤٢) ساڵانن".
تەندروستی ڕاپەڕێن لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیشیکردەوە: تەواوی توشبووەکان نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە و دو ولە توشبووەکان کارمەندی تەندروستین.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، كۆی گشتی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ١٢ هه‌زار و ٢٥٣ توشبوو، له نێویاندا ٤٧٤ مردن هه‌یه، شه‌ش هه‌زار و و ٧٣٥ كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه.