تەندروستی راپەڕین چاکبوونەوەی ١٠ تووشبووی کۆرۆنای لە سنوورەکە ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی ڕێنمایی و مانەوەیان لەکەرەنتین و سەنتەرەکانی نەخۆشییەگوازراوەکان و سەرپەرشتی کردنی توشبوان لە لایەن پزیشکان و کارمەندانی تەندروستییەوە، ئەمڕۆ ١٠ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەوە و رەوانەی ماڵەوە کرانەوە.
تەندروستی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە" کۆی ژمارەی هاوڵاتیانی چاکبوەوە بو بە ١٤٣ کەس، تەندروستی راپەڕین هاوڵاتیانی سنورەکە دڵنیا دەکاتەوە هەمو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنیان و داواشیان لێدەکەن خۆیان و ماڵ و مناڵیان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکانبن".
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ١٢٤٥٠ توشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش ٦٨٣٥ كەس چاكبوونەتەوە و ٤٩١ هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.