لە ڤیدیۆیەکەدا دیارە چەند ساڵ لەمەوبەرە، بەلآم سەرلەنوێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە تەیب ئۆردوغان سەرۆکی تورکیا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێم و ئێستای پارتی لە بۆنەیەکی کۆمەڵایەتیدا دانیشتوون.
لەو ڤیدیۆیەدا کە هاوسەرەکەی ئۆردوغانیش دانیشتووە، چەند گۆرانیبێژێک گۆرانی دەڵێن و بارزانی و ئۆردوغانیش بە کەیفەوە گوێ دەگرن.
ئەو ڤیدیۆیە دیارە لە میدیایەکی فەرمی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لەمڕۆژانەشدا سەرلەنوێ لەگەڵ لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەو ڤیدیۆیە بەشێوەیە بەرفراوان بڵاوکراوەتەوە.