٢١ تووشبووی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین چاکبوونەوە

تەندروستی راپەڕین چاکبوونەوەی ٢١ تووشبووی کۆرۆنای لە سنوورەکە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی ڕێنمایی وداخڵکردن و مانەوەیان لەکەرەنتین و سەنتەرەکانی نەخۆشیە گوازراوەکان و سەرپەرشتیکردنی توشبوان لە لایەن پزیشکان و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان، ئەمڕۆ ٢١ حاڵەتی چاکبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین تۆمارکران بەمەش کۆی ژمارەی هاوڵاتیانی چاکبوەوە بوو بە ١٦٣ كەس. 

 

هاوکات تەندروستی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە" هەشت حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەستنیشانکران، كە چوار پیاو و چوار ئافرەت بون و دانیشتوی رانیە و چوارقورنە و حاجیاوان". 



PM:11:25:27/07/2020