دوای ئەوەی پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشەممە، كچێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ له گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر به فیشه‌ك لەلایەن براکەیەوە كوژراوه، هاوکات ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی هەولێر زانیاری نوێ لەبارەی ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت" دوای كه‌متر له ١٢ كاتژمێر، هاوڵاتیه‌ك كه بكوژی خوشكه‌كه‌ی بوو ده‌ستگیركرا".
لە راگه‌یه‌ندراوێکا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی ده‌شتی هه‌ولێر ئاگاداركرانه‌وه به‌بوونی رووداوێكی كوشتن له سنووری بنكه‌كه‌یان، تیمی لێكۆڵینه‌وه گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه و ده‌ركه‌وت كه‌وا، "كچێك به‌ناوی (زینه‌ب) له‌لایه‌ن براكه‌ی به ناوی (س.ح.س) كوژراوه".
پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوەکەدا وتیشی" تۆمه‌تباره‌كه دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی له‌شوێنی رووداو رایكردبوو، دوای كه‌متر له ١٢ كاتژمێر توانرا تۆمه‌تباری ناوبراو ده‌ستگیر بكرێت و ده‌ست به‌سه‌ر ئهوچهكهشدا بگیرێت كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام دراوه، له ئێستاشدا به پێی مادده‌ی ٤٠٦ له یاسای سزادانی عێراقی به‌ندكراوه".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند" كاتژمێر ١:٠٠ی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ئاگادار كراینەوە كە لە گەڕەكی قەڵاتی نوێ، كچێكی تەمەن ١٨ دەستڕێژی گولـلەی لێ كرا و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە".