وه‌زیری دارایی و ئابوری ره‌زامه‌ندیی دا له‌سه‌ر جێبه‌حێكردنی یه‌كه‌مین داواكاری به سیسته‌می ئۆنلاین بۆ خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت دا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی تهكنولۆجیای زانیاری، خولێکی تایبەت بۆ نوێنەرانی سەرجەم وه‌زاره‌تەکان لەسەر بەکارهێنانی سیستمەکە کراوەتەوە.
سیسته‌می ئۆنلاین بۆ چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی داواكاری خه‌رجی له لایه‌ن وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیه‌م و بەئامانجی برەودان بە شەفافییەت و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕاییکردنی کارەکان بە خێرایی لە بواری خەرجییە بەکاربەرەکییەکانی حکومەت و کەمکردنەوەی خەرجیەکان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
به‌پێی ئه‌م سیسته‌مه، دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت، داواكاری خه‌رجی به سیسته‌می ئۆنلاین بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ره‌وانه ده‌كه‌ن و دوای وردبینی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.