ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی لە داکشاندایە

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی نوێترین ئاماری توشبووان و مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنها ١٧ حاڵەتی نوێی توشبوون دەستنیشانکراوە". 
 
بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٧ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون". 

هەر بەگوێرەی ئامارەکە، لە ئێستادا تەنها ١٠٢ توشبوو لەسەرجەم ناوەندەکانی چاودێری توشبووانی کۆرۆنا لە سڵێمانی ماونەتەوە، لەو ژمارەیەش ٢٥ توشبوو لە بەشی چاودێری ورد هێڵراونەتەوە، بەڵام هیچکامیان ئامێری هەناسەدانی دەستکردیان بۆ دانەنراوە.

هاوکات ئەمڕۆ ١٥ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و سێ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

PM:05:13:02/08/2020