فاوتشی: دەیان ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢١ ئامادە دەبێت

ئەنتونی فاوتشی راوێژکاری کۆشکی سپی بۆ نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان رایگەیاند" کۆمپانیاکانی دەرمان دروستکردن بەدەیان ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەرەتای ٢٠٢١ دا ئامادە دەکات".


فاوتشی لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت " لەگەڵ زیادکردنی بەرهەمهێنانی ئەو ڤاکسینە لە کۆتایی ساڵدا ملیارێک ئامادە دەبێت".

 
ئەو پسپۆرە باس لەوە دەکات کە لەلایەن کۆشکی سپی وڵاتەکەیەوە، ئەمەریکا هیچ فشارێکی نەخراوەتە سەر تا پەلە بکات لە بەرهەمهێنانی ئەو ڤاکسینە لەبەر هەڵبژاردنەوەی ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە بڕیارە ٣ی نۆڤەمبەر سازبکرێت.

 
فاوتشی، داوای کرد پەتای کۆرۆنا بە سیاسی نەکرێت و ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات لەگەڵ دەستکەوتنی ڤاکسینەکە پەتاکە کۆنترۆڵ دەکرێت.

 
سێ ڤاکسین لە وڵاتانی رۆژئاوا لەسەروبەندی بەرهەمهێناندان و لە تێستکردندان، کۆمپانیای ( مۆدێرنە )ی ئەمەریکی، ڤاکسینی زانکۆی ئۆکسفوردی بەریتانی، کۆمپانیای ( بایۆ ئەنتیک – بفایرز )ی ئەڵمانی.

 


PM:04:16:06/08/2020