وەرزشوانی ناسراوی کورد ( ئەحمەد عەزیز) و هاوسەر و ماناڵێکی بەڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا " هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا (ئەحمەد عەزیز) ناوبژیوانی پلەیەکی پێشووی عێراق و کوردستان و سەرپەرشتیاری یاری لە خولەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی راگەیاند".
لە پرسەنامەکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستاندا هاتووە" ئەمڕۆ مامۆستا ئەحمەد بە رووداوێكی دڵتهزێنی هاتووچۆ لهگهڵ خێزانهكهی و منداڵێكی گیانیان سپارد، لەم بۆنە خەمناکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و سەرجەم وەرزشوانان دەکەین، خوای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێ و، ان شاو الله جێگەیان بەهەشتە".
مامۆستا ئەحمەد عەزیز بەیەکێک لە ناوبژیوانە هەرە ناسراوەکانی کوردستان و عێراق هەژمار دەکرێت و ماوەیەیکی زۆر ناوبژیوان بووە لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان.