ئەمەریکا .. لە دوو هەفتەدا نزیكەی ١٠٠ هه‌زار منداڵ تووشی كۆرۆنا بوون،
٢٥ مناڵ گیانی لەدەستداوە
مینۆسیتا- ئەمەریکا: لوقمان غەفور
راپۆرتێكی نوێی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌كادیمیای ئه‌مەریكی بۆ پزیشكی منداڵان، یٔاشكرای كردووه كه نزیكه‌ی 100 هه‌زار منداڵ تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون له‌ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی ته‌ممووز.
به‌گوێرەی كۆمه‌ڵه‌كه سه‌لمێنراوه كه زیاتر له 97 هه‌زار منداڵ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان له ماوه‌ی 16ی ته‌ممووز بۆ 30 ته‌ممووز.
له‌نێو نزیكه‌ی 5 ملیۆن حاڵه‌تی تووشبوو بە كۆرۆنا كه تایٔێستا له یٔه‌مه‌ریكا تۆماركراوه، مایكل جۆرج به ته‌له‌ڤزیۆنی سی بی یٔێس -ی راگه‌یاند كه 338 هه‌زار زیاتریان منداڵن.
د. تینا هارتیرت، له زانكۆی ڤاندربیلت له ویلایه‌تی تێنیسی، یٔومێدهواره كه زیادكردنی پشكنینی تاقیگه‌یی یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ دیاریكردنی چاره‌سه‌ری خێرا و رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له نێو منداڵاندا و به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه قوتابخانه‌كان به رووی قوتابیاندا ده‌كرێنه‌وه.
گوتیشی: "تیمی گه‌رۆك یٔهگهڕێن به خوێندنگاكان و خێزانه‌كان فێرده‌كه‌ن كه چۆن سمپلی منداڵه‌كانیان وه‌رگرن و دواتر یٔه‌و سمپلانه له‌خێزانه‌كان وه‌رده‌گیرێن و ده‌نێردرێن بۆ سه‌نته‌ری پشكنین".
شاری نیویۆرك، به‌رفراوانترین شوێن و ناوچه‌ی خوێندن و كردنه‌وه‌ی خوێندنگایه له یٔه‌مه‌ریكا، بۆیه بێل دی بیلاسیۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی یٔه‌و شاره بانگه‌وازی یٔه‌وه‌ی كردووه كه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێندن له پایز-دا پێویسته گرنگی به به‌رنامه‌ی خۆ-فێربوونی ته‌ندروستی بدرێت كه بریتییه له كۆمه‌ڵێكی جۆراوجۆری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
بیلاسۆ به‌ڵێنیداوه كه به‌رپرسان به به‌رده‌وامی كاربكه‌ن بۆ دەستهبهركردنی یٔه‌م جۆره له فێربوونه له كۆمه‌ڵگه‌دا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رۆژی 8ی ئەم مانگە، گوتی: "به‌ر له خوێندن یٔامانج سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیانه. بۆیه فێركردنی قوتابیان له‌سه‌ر خۆپارێزی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی خوێندنی یٔه‌مساڵ ده‌بێت".
تایٔێستا 25 منداڵ له یٔهمەریكا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆیه فشارێكی گه‌وره له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتانی په‌روه‌رده‌یی-یه بۆ پاراستنی زیاتر له 13 هه‌زار ناوچه‌ی فێركاری له‌سه‌رتاسه‌ری یٔه‌مه‌ریكا.
دان یٔهپلیگهیت به‌رێوه‌به‌ری نایلز له ویلایه‌تی میشیگان پێیوایه به‌كارهێنانی ده‌مامكی پلاستیكی (شێوه كڵاو) باشترین چاره‌سه‌ره بۆ منداڵان بۆیٔه‌وه‌ی له‌كاتی قسه‌كردن پێكه‌وه پارێزراو بن. وتیشی: "رێنمایی دراوه كه هیچ خوێندكار و قوتابییه‌ك به‌بێ ماسك نابێت ده‌وام بكات".
هه‌روه‌ها شاره‌وانی لورانس له ویلایه‌تی یٔیندیانا كاری پاككردنه‌وه‌ی خوێندنگا‌و قوتابخانه‌كانی لهیٔهستۆ گرتووه به به‌كارهێنانی سپرای پاككه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان.
به‌پێی داتاكانی زانكۆی جۆنز هۆبكنز، دوێنێ 9ی یٔاب، ژماره‌ی تووشبووان به كۆڤید-19 له یٔه‌مریكا، 5 ملیۆن كه‌سی تێپه‌راند. به‌مه‌ش یٔه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م وڵاته له جیهاندا زۆرترین ژماره‌ی تووشبووی هه‌یه‌و 162 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی یٔامارهكان ژماره‌ی گشتی تووشبووان به كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشتووەته 20 ملیۆن كه‌س. به‌مه‌ش 25%ی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له یٔهمهریكایه له‌كاتێكدا یٔه‌مه‌ریكا 4%ی دانیشتوانی جیهانه.
PM:01:06:11/08/2020