به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر له‌باره‌ی په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و دەڵێت" ئەو نمایشەی ئەمڕۆی عوسمان كانی كوردەیی، تەنیا بۆ مەبەستی سیاسی و خۆدەرخستنە".
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند" ده‌رباره‌ی ئه‌و نمایشه‌ی ئه‌مڕۆی عوسمان كانی كورده‌یی كه كادیرێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و خۆده‌رخستنه و یاریكردنه به‌هه‌ستی خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر راست ده‌كات بۆ خۆهه‌ڵكێشان و خۆده‌رخستنی نییه، هه‌ركات داوابكات راسته‌وخۆ ده‌توانێ وه‌زیره‌كان و به‌رپرسه‌كان ببینێ، بەهۆی ئەوەی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه، تاوەکو له‌وێ را و سه‌رنج و پێشنیاره‌كان بخاته‌ڕو و پێشكه‌شی بكات".
ئەوقافی هەولێر وتوشیەتی" پرسیار ئه‌وه‌یه: ئه‌ی بۆ مه‌لا عوسمان ساڵی رابردو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كرد‌و خۆی و خێزانی كه ناویان لهتیروپشكی حاجیان ده‌رنه‌چوبو بۆ حه‌جكردن، داوای كرد حه‌ج بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌دا بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج، كه كولفه‌كه‌ی بریتی بو له 10 هه‌زار دۆلار له‌سه‌ر حیسابی حاجیانی كوردستان سه‌فه‌ری حه‌جی كرد. ئه‌ی ئه‌مه گه‌ندەڵی نییه؟".
ڕاشیگەیاند" ناوبراو چه‌ند كادرێكی كۆمه‌ڵی كۆكردوەته‌وه به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه وتاری هه‌ینی رێگاپێدراو بێت، باشه ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده نابه‌رپرس بێت ره‌چاوی بارودۆخی هاوڵاتییان نه‌كات كه رۆژانه ته‌نها له شاری هه‌ولێرو شاره‌كانی كوردستان چه‌ندین كه‌س ده‌بنه قوربانی ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه، ئایا مه‌لا عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مان ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌تی رۆحیی خه‌ڵك ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر ئاماده‌یه ئه‌وه بكات، با ئیمزابكات و من وه‌ك بەڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر به ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر دەڵێم رێگه به وتاری هه‌یینی بدرێت".
جەختی لەوەشکردەوە: مه‌لا عوسمان بۆی نییه له جیاتی مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان قسه‌بكات. بۆی هه‌یه ته‌نها به‌ناوی خۆی و حیزبایه‌تی ته‌سكی خۆی قسه‌بكات، كه ئایین و سیاسه‌تی تێكه‌ڵ كردوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌وانه بێن له بارودۆخێكی وا سه‌ختدا له هه‌مو رویێكهوه دوچاری خه‌ڵكی كوردسان بوەته‌وه، بێن مشورێك بخۆن و خه‌مخۆرانه ده‌ركه‌ون بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه، كه‌چی پێچه‌وانه دێن زیاتر هاوڵاتییان لەڕوی ده‌رونییه‌وه ئه‌زیه‌ت ده‌ده‌ن و مه‌به‌ستیانه زیاتر سه‌ر له هاوڵاتیان بشێوێنن و ئیستغلالی بكه‌ن بۆ مه‌رامی خۆیان.