"سپی" ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی بڵاودەکاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بڵاوبکاتەوە، قوتابییان دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین لە رێگەی لینكێكەوە ئەنجامەكانیان وەربگرنەوە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بڵاوبکرێتەوە و بەشی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان لە ماڵپەڕی وەزارەت کارا دەبێت، بەڵام ئێستا ماڵپەڕەکە کارا نەکراوە و بڕیارە تا شەو کارا بکرێت".

 

ڕۆژی ١١ی تەموزی ئەمساڵ تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە ھەرێمی كوردستان بە بەشداری ١٤٤ ھەزار و ١٤٢ خوێندکار دەستیپێکرد، دوای زیاتر لە مانگێک، لە ٥ی ئەم مانگە تاقیکردنەوەکان کۆتاییانهات.

 

کلیک لەم لینکە بکە (کە بڕیارە ئەمڕۆ کارابێت) بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان:

ئەزموونەکان

 

 


PM:07:12:12/08/2020