شیرین ئەمین: بزوتنەوەی گۆڕان نەیتوانی خاوەن پرەنسیپ و بەڵێنی خۆی بێت

شیرین ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری‌ بزوتنەوەی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ نووسینێكیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ئاماژەی بەوەکردووە" ئەم کابینەیە نەیتوانیوە سەرەتایترین ماف کە مافی موچەیە، بۆ خەڵک دابینی بکات وە ئەو حزبانەش لە ئێستای حکومڕانن ھەموویان بە ئاستی قەبارەیان بەرپرسیارن". دەشڵێت" بزوتنەوەی گۆڕانیش نەیتوانی خاوەن پرەنسیپ و بەڵێنی خۆی بێت، لە مووچەی مانگی ڕابردوو گۆڕان وتی تەنھا بۆ یەک مانگ ئێمە دەچینە ژێری باری لێ بڕینەوە، بەڵام ئەم مانگەش پارتیان بە تەنھا جێنەھێشت".

 

 ده‌قی‌ نووسینه‌كه‌: 

حکومەت بە داهاتی نەوت و ناوخۆ، بە ٣٢٠ ملیاری عێراق، هێشتا بە دوو مانگ جارێک چارەکە موچەیەک بدات، ئیتر بۆ هەڵنەوەشێتەوە!

ئەم کابینەیە نەیتوانیوە سەرەتایترین ماف کە مافی موچەیە، بۆ خەڵک دابینی بکات وە ئەو حزبانەش لە ئێستای حکومڕانن ھەموویان بەئاستی قەبارەیان بەرپرسیارن، بەڵام لێ بڕینی مووچە تەواو نایاساییە پشتی بەھیچ دەقێکی یاسای نەبەستوە ناچێیتە خانەی پاشەکەوتکردنەوە.

وە بزوتنەوەی گۆڕانیش نەیتوانی خاوەن پرەنسیپ و بەڵێنی خۆی بێت، لە مووچەی مانگی ڕابردوو گۆڕان وتی تەنھا بۆ یەک مانگ ئێمە دەچینە ژێری باری لێ بڕینەوە، بەڵام ئەم مانگەش پارتیان بە تەنھا جێنەھێشت و بڕیاریاندا ھاوشێوەی مانگی ڕابردوو موچە بە لێبڕینەوە بدرێت بۆیە چاوەڕێی ھیچ لە حکومەت ناکرێت پێویستە گۆڕان بڕیاری کشانەوە لە کام کابینە پاتاڵە بدات، بەڵام ھەمان حکومەت و دەسەڵات ناتوانێت لێ پرسینەو دادگای گەندەڵکارەکان بکات کە کۆی داھاتی نەوت و داھاتی ناوخۆ سەد لقە 99 لقی بۆ دزی و فزیو گیرفان پڕکردنی کوڕەمەسئولین و بۆ کۆمپانیاکان سەر بەحزبی باڵا دەچێت .، وەقاچاخچێتی خاڵەسنورییەکان گومرگ و باج حکومەتیش تائێستا نایەی توانیوە خۆی لەقەرەی بدات ئەو چوار بڕیارەی حکومەت لە 22-3-2020 تایبەت بەچاکسازی لەداھات بۆ ڕێکخستنەوە باج و گومرگی خاڵەسنورییەکان جێبەجێبکات

کە مانگانە لە ھەر خاڵێکدا گومانی ملیۆنان دینار قاچاخچێتی دەکرێت کە بەڕێکخراو کراوە ؟؟؟

لەسەدا پەنجای پارەی موچە بۆ ھێزی سەربازییە بۆ دەیان کۆمپانیای سکویرتی ھەبێت .،،
وە 63 ھەزار یەکەی پاسەوانی ھەیە موچەی بۆ دابین دەکرێت ئەمە چەندی بەچەندە .!؟
ژمارەی لیستی موچە خۆران 1270000 موچەخۆرە کە پێویستی زیاتر لە 880 ملیارە

 

کە 117 ھەزاری بەس خانەشینی پێشمەرگەیە ئەو ڕەقەمە بۆخۆی جێگەی پرسیارە ، سەدان موچە خۆری نایاسای و خانەنشینی نایاسای بە پلەی وەزیرو بریکاری وەزیرو بەڕێوەبەری گشتی ھەن سەدان موچە خۆر زیاتر لەدوو موچەو سێ موچەی ھەیە بۆ بەپێی پرۆژەیاسای چاکسازی دەست و برد ناکەن لەپاک کردنەوەی لیستی موچە بۆ ئەوەی موچەخۆرانی شایستە لەم دۆخە دەربازبکەن

 

یان بەم لێبڕینە عەزابی دەرونی ژیان و کەرامەتی موچە خۆران دەدەن یان بەڕەوای نابینن موچەی تەواو خەرج بکەن بە چی ویژدانێک دێن بڕیار لەسەر لێبڕینی موچە خۆرانی ئاسای دەدەن .، بۆیە من لێرەوە پشتیوانم بۆ ھەر دەنگێکی ناڕەزایەتی دەردەبڕم و داوالەھەمو ھاونیشتمانیان دەکەم لەم پێشێلکارییە بەرامبەر بەدۆخ و گوزەرانو مافیان دەکرێت چیدی بێدەنگ نەبین ئەم دەسەڵاتە بەدەمی خۆی بانگی ڕوخانی دەکات ناتوانێت گەلەکەی بەڕێوە ببات

 

ئەم بزوتنەوەیە کە پێشەنگی ناڕەزایەتی خەڵک بو و ھەموان ئومێدیان پێ ھەبو بۆ بەگژاچونەوەی گەندەڵی، نابێت چاو لەم دۆخە دابخات و چی زوترە لە حکومەت بکشێتەوە و نەچێتە ژێر بەرپرسیارێتی دزی و گەندەڵی ئەوانی تر.



AM:11:55:18/08/2020