ڤیدیۆ.. هێزە ئەمنییەکان ئەمشەو رۆژنامەنووسێک لە دهۆک دەستگیردەکەن

ئەمشەو هێزە ئەمنییەکانی دهۆک، رۆژنامەنووس ( دیفاع هەرکی ) بەرپرسی میدیای هاوپەیمانیان لە بادینان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیر کرد.


تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکە نەزانراوە کە بەشێکە لەو هەڵمەتی فشارخستنە سەر میدیاو میدکارانی دەڤەری بادینان، یان بەهۆکاری تر دەستگیرکراوە.


دیفاع هەرکی کە ئێستا بەرپرسی میدیای هاوپەیمانییە لە بادینان، پێشتر بۆ ماوەیەک لە میدیای بزوتنەوەی گۆڕان  کاری کردووەو، دواتر لە میدیای نەوەی نوێ.


بەپێی راگەیاندنی بەرپرسانی کەناڵی NRT  تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکەی زاخۆوە پەیامنێری کەناڵەکەیان ئەحمەد زاخۆیی دەستگیرکراوەو ئازادنەکراوە، هەروەها نووسینگەی ئەو کەناڵە لە دهۆک و هەولیر لە رۆژەوە داخراون دەست بەسەر ئامێرە میدیایەکانیاندا گیراوە.
 


AM:12:30:22/08/2020