سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر لێدوانی محمد حاجی محمود سکرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت" هیوادارین قسەکانی تەنیا لەڕووی نەبوونی زانیاریی دروستەوە سەرچاوەی گرتبێت نەک ئەوەی بە ئەنقەست نیازی چەواشەکردنی رای گشتی هەبوبێت".
راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوێنێ له به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى (NRT) سكرتێرى حزبى سۆسیالست دیمو‌كراتى كوردستان كۆمه‌ڵێك قسە و بۆچونی لەسەر شاره‌وانى كه‌لار و به‌رپرسانى گه‌رمیان دەربڕی کە سەرلەبەری زانیارییەکان هەڵە یان تۆمەت و بوختان بوون و هیواداریشن قسەکانی تەنیا لەڕوی نەبونی زانیاریی دروستەوە سەرچاوەی گرتبێت نەک ئەوەی بە ئەنقەست نیازی چەواشەکردنی رای گشتی هەبوبێت".
لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە" بۆ نمونە بەڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئاماژه‌ی بەوەدا به‌رپرسان خۆیان خه‌ڵكیان هانداوه له كه‌لار شاره‌وانى بسوتێنن بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵی لەناو بچێت، به‌ڵام ئه‌و به‌ڕێزه وادیارە بێ ئاگایه له‌وه‌ى له كه‌لار نه شاره‌وانى سوتاوه و نه خۆپیشانده‌رانیش هێرشیان کردوەتە سەر بینای شاره‌وانى".
ڕاشیگەیاندووە" وه‌كو شاره‌وانى كه‌لار هه‌مو ئه‌و قسە و تۆمەتە بێ بنەمایانەی سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و پێمانوایه ئه‌و قسانە هەوڵێکە بۆ ناشیرینكردنى ناو و ناوبانگى شاره‌كه‌مان و راشیدەگەیەنین هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك هه‌ر دۆسیه‌یه‌كی گەندەڵی شكده‌بات دەتوانن بەڵگەکانیان پێشکەشی داواكارى گشتى و دادگا بکەن و سكاڵا تۆمار بكه‌ن نه‌ك بە بڵاوکردنەوەی تۆمەت و زانیاری هەڵە رای گشتی چەواشە بکەن".
ڕوونکردنەوەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕتی محەمەدى حاجى مەحمود، سکتێرى حزبى سۆسیالیستى دیموکراتى کوردستان رایگەیاند" ژمارەیەك لە بەرپرسان خۆیان شارەوانییەکانی هەڵەبجە و کەلار و چەمچەماڵ و قەڵادزێیان سوتاندوە، چونکە کاری نایاساییان کردوە ویستویانە بەم جۆرە دۆسییەکان نەمێنێت".