دادگایەکی بەغدا درێژکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکانی مۆبایلی زەین و کۆڕەک‌و ئاسیای رەتکردەوە

دادگای کەرخ لەبەغدا بڕیارێکی ناکۆتایی دەرکردو ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی هەڵوەشاندەوە کە بەچەند مەرجێک ماوەی گرێبەستی کۆمپانیاکانی ( زەین و ئاسیا و کۆرەک) یانەی درێژکردبووەوە. 

 
لە مانگی تەموزی ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەمەرجی دانەوەی ٥٠% قەرزە لەسەر کەڵەکەبووەکانیان بەحکومەتی عێراق و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری G4 پێنج ساڵ گرێبەستی کۆمپانیاکانی مۆبایلی زەین و کۆرەک و ئاسیا سێلی درێژکردەوە، بەڵام ئەمڕۆ دادگای کەرخ لەسەر داوایەکی یاسای و تانەدانی لیژنەی خزمەتگوزاری پەرلەمانی عێراق، ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران بە بڕیارێکی ناکۆتا هەڵوەشاندەوە.

تا ئێستا ئەو سێ کۆمپانیایەیە هیچیان لەو بارەیەو بڕی قەرزەکانیان بڵاونەکردۆتەوە


دەقی بڕیارەکەی دادگای کەرخ..

 


PM:08:46:25/08/2020