لەچوار ڕۆژی پێشانگاکەدا 35 گرێبەست ئیمزا کراوە

لەماوەی چوار ڕۆژی پێشانگانی تایبەتی شاری مازندەرانی وڵاتی ئێران 35 کۆمپانی شاری سلێمانی گرێبەستیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەدا کردووە کە بەشداری پێشانگاکەبون.

لە لێدوانێکدا شەهرام یوسف بەڕێوەبەری ئۆفیسی پێشانگاکە لەشاری سلێمانی بەسایتی ژوری ڕا گەیاند لە پێشانگای تایبەت بە شاری مازندەرانی ئێران 110 کۆمپانیا بەشداربون کە بۆماوەی 4 ڕۆژ بەردەوامبوو بەوهۆیەشەوە ئەو کۆمپانیایانەی لەشاری سلێمانی سەردانی پێشانگاکەیانکرد توانیویانە لەگەڵ 35 کۆمپانیای ئێرانی گرێبەست ئەنجام بدەن بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی کاڵاکان.

شەهرام وتیشی لەو کۆمپانیایانەی شاری مازندەران کەبەشداری پێشانگاکەبون زیاتر لە 20 کۆمپانیایان بەرهەمی نوێ و تەکنەلۆژیای زانیاریان هێنابوە هەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی .

لەشاری سلێمانی بۆیەکەمین جار پێشانگایەکی تایبەت بە شارێکی ووڵاتی ئێران کرایەوە کە 110 کۆمپانی مازندەران تیایدا بەشداربون و چەندین جۆری کەلوپەلی لەخۆگرتبوو.



PM:02:27:28/05/2014