بكوژی ئەو مێردمنداڵە دەستگیركرا كە دوێنێ بەهۆی (گوللـەی وێڵ)ەوە گیانی لەدەستدا

پۆلیسی راپەڕین بكوژی مێرمنداڵە ١٥ ساڵەكەی دەسگیركرد كە دوێنێ لە روداوێكدا لە قەزای پشدەر بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەستدا.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" وەک پێشتر ڕاگەیەندراوه ئێوارەی دوێنێ تەرمی مێردمنداڵێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری یەک فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەبوو، پاش لێکۆڵینەوەی ورد و بەدواداچونی چڕ لەسەر ڕووداوەکە دوای کەمتر لە ١٠ کاتژمێر پۆلیس بکوژی سەرەکی و دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد کە لەگەڵ بکوژەکە بوون". 

 

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە" بە وتەی بکوژی سەرەکی منداڵەکە کە لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا کە بەهەڵە تەقەی کردووە دواتر زانیویەتی بەر منداڵێک کوتووە و پاشان لەگەڵ هاوڕێکانی منداڵەکەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە".

 

باسی لەوەشکردووە: دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە بە چەکی جۆری (کڵاشینکۆف) ئەو منداڵە کوژراوە، بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤١١ لە یاسایی سزادانی عیراقی بکوژی سەرەکی و دوو تۆمەتبارەکە ڕاگیراون.

 

هاوکات دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.



PM:01:25:28/08/2020