سێ تووشبووی تری کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین گیانیان لەدەستدا
ته‌ندروستی راپه‌ڕین گیان لەدەستدانی سێ تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای لە سنوورەکە راگه‌یاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" دوای داخڵبوون و مانه‌وه‌یان بۆماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌سه‌نته‌ر و نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا، ئەمڕۆ سێشه‌ممه سێ هاوڵاتیی سنوری قەزای رانیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا".
ڕاشیگەیاند" دوو کەس لەکۆچکردووەکان تەمەنیان ٥٧ و ٧٧ ساڵان بوون، ئەوی دشکەیشیان ئافرەتێکی تەمەن ٥٧ ساڵان بوو".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ته‌ندروستی راپه‌ڕین ئاشكرایكردووه: تا ئێستا ٣٩ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:07:42:01/09/2020