وەزارەتی بەرگری توركیا كۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی (چنگی پڵنگ)ی ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگری توركیا ئۆپراسیۆنی چنگی پڵنگ لە هەرێمی كوردستان كۆتایی پێهێنا.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە" ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ کە لە ١٦ی حوزەیران لە ناوچەی هەفتانین دەستیپێکرد و لە ئاسمان و زەویەوە بەردەوامبوو، ئەمڕۆ شەممە کۆتایی پێ هات".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە ئۆپراسیۆنەکەدا ده‌ستیان به‌سه‌ر ٢٦٥ پارچه‌ بۆمبی ده‌ستی، ١١ مین، ١٢٥ نارنجۆك، ١٠ فیشه‌كی ئارپیجی، ٢٦ چه‌كی قورس، چوار گوللـه‌ هاوه‌ن، ١٤٣ چه‌كی سوك گرتووە".

 

لە ڕۆژی ١٦ی حوزەیرانی ئه‌مساڵه‌وه‌، سوپای توركیا ئۆپراسیۆنی (چنگی پڵنگ)ی له‌ ناوچه‌ی حه‌فتانینی ناوچه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد.



AM:12:08:06/09/2020