دهۆک.. دوای ئازادکردنی چالاکوانێک بۆ چەند کاتژمێرێک دوێنێ شەو دەستگیرکرایەوە

ئێوارەی دوێنێ یەک شەممە، ئومێد بەرۆشكی چالاکوان کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی دهۆک و زاخۆ دەستگیرکرابوو ئازادكرا، شەوی رابردوو جارێكی دیكە دەستگیركرایەوە.


ئەیهان سەعید، رێكخەری سەنتەری میترۆ لە دهۆك رایگەیاند" شەوی رابردوو كاتژمێر ٣٠:١١ ی شەو جارێكی دیكە ئومێد بەرۆشكی چالاكوانی دهۆك دەستگیر كرایەوە. 


دوای ئازادكردنی ئەو چالاكوانە ئێوارەی دوێنێ بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، دوای دەستگیركردنم پێیان راگەیاندم كە ئەوان لەسەر خراپبەكار هێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی دەستگیركراوە گوایە ئەو ناوزڕاندنی بە پۆلیس كردووە. 


ئەوەشی راگەیاندبوو، دوو كەیسی دیكە ی پێشووتر لەسەر خۆپیشاندانەكانی پێشتری شارەكە لەسەر ئەو هەیە و یەكلایی نەكراوەتەوە، ئەمڕۆ دوای ئەوەی دەوام تەواو بوو بوو پێیانراگەیاندووە كە ئازادبووە، لە بنكەی پۆلیس پێیانراگەیاندووە كە بە كەفالەتی سێ ملیۆن دینار ئازادكراوە. 


ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێش چالاکوان و مامۆستا بەدەل بەرواری بڕیاربوو بە کەفالەت ئازاد بکرێت، بەڵام دوای داوایەکی تری لەسەر جوڵێنراو بە دەستگیرکراوی هێڵرایەوە.
 


AM:09:57:14/09/2020