كاندیدەكانی یەكێتی بۆ وەزارەت دەبێت لەلایەن زانیارییەوە پەسەند بكرێن

ئەو كاندیدانەی كە لەلایەن بەرپرسە باڵاكانی یەكێتیەوە دەپاڵێورێن بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتەكان، دەبێت لەلایەن دەزگای زانیارییەوە پەسەند بكرێن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند كە ئەو كاندیدانەی لەلایەن بەرپرسانی یەكێتیەوە دادەنرێن بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەكان لەكابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمدا، دەبێت پێشوەخت سیڤییەكانیان بخەنە بەردەم دەزگای زانیاریی.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە كرد كە ناردنی ئەو سیڤییانە بۆ دەزگای زانیاریی یەكێتی، یەكێكە لە مەرجەكانی ئەو حیزبە بۆ پەسەندكردنی كاندیدەكان.

سەبارەت بەو زانیارییانەی ئەو دەزگایە دەیەوێت لە كاندیدەكانی مەسەلەی یەكێتی بوون‌و دڵسۆزییەتی بۆ ئەو حیزبە‌و وردبوونەوەی لەمێژووی ژیانی ئەو كاندیدانە.

سەرچاوەكەی سپی ئاماژەی بەوەكرد كە بەم پێیە بێت ئەو كەسانەی بۆ پۆستە وەزارییەكانی كاندید كراون هەموویان یەكێتین‌و كەسانی بێلایەنیان تێدا نیە.

دەزگای زانیاریی كە دەزگایەكی ئەمنی‌و زانیاریی یەكێتی نیشتمانی كورستانە، سەرەتای ساڵی 1989  لەشاخ دروستبووە، بەڵام لە ساڵی 1992ەوە وەكو دامەزراوەیەكی یەكێتی دەركەوتووە، بەپێی یاسایەكی پەرلەمان لەساڵی 2009دا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دروستكرا كە زانیاریی یەكێتی‌و پاراستنی پارتی بەشێكن لەو دەزگایە، هەرچەندە هەردوو حیزبی حوكمڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە یەكیان گرتووەتەو، بەڵام بەكردەوە دوو دەزگای جیاوازی حیزبین.  



PM:05:16:31/05/2014