ژمارەیەک رێکخراو و کەسایەتی داوای بەدادگایی گەیاندنی تاوانباری دوو خووشکەکەی چەمچەماڵ دەکەن

لە راگەیاندنێکدا ژمارەیەکی بەرچاو لە رێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگای مەدەنی و کەسایەتی رۆشنبیر و چالاکوان داوا دەکەن بکوژی دوو خووشکەکەی چەمچەماڵ رادەستی دادگابکرێت.


لەو راگەیاندنەدا کە دانەیەکی نێردراوە بۆ ماڵپەڕی " سپی میدیا " تیایدا هاتووە" واجارێكی تر و لە تاوانێكی تراژیدی زۆر دڕندانەدا ، لە قەزای چەمچەماڵ ، باوكێك ، نەك تەنها سیمای باوكایەتی تێدا نیە ، بگرە هیچ ڕەفتارێكی مرۆڤانەشی نیە ، دوو كچی خۆی خەڵتانی خوێن دەكاو دەیانكوژێ".


هەروەها ئاماژەش بەوە کراوە" هەركەس و لایەنێك ، كە داڵدەی ئەم تاوانبارە و هاوشێوەكانی دەكەن دەبێ ، یاسا ، بەتوندی سزایان بدات و بە هاوبەشی تاوانبارەكە مامەڵەیان لەگەڵدا بكات ، كە بێگومان پشت و پەنای ئەم تاوانبارانە گەر حزب ، یان ، بنەماڵەو عەشرەت بێ ، دەبێ ئاشكرا بكرین و شەرمەزار بكرێن لە ڕووی كۆمەڵایەتی و یاساییەوە ، ئەم جۆرە بە ناو مرۆڤانەو ، تیرۆرستەكانی نێو كۆمەڵگەن ، بەڵام بە هەمان ناوەڕۆك و ناوێكی ترەوە ".

 
دەقی راگەیاندنەکەو ئەو واژوانەی پشتگیری دەکەن


جەماوەر ئازادیخواز و مرۆڤدۆست 


واجارێكی تر و لە تاوانێكی تراژیدی زۆر دڕندانەدا ، لە قەزای چەمچەماڵ ، باوكێك ، نەك تەنها سیمای باوكایەتی تێدا نیە ، بگرە هیچ ڕەفتارێكی مرۆڤانەشی نیە ، دوو كچی خۆی خەڵتانی خوێن دەكاو دەیانكوژێ ....


ئەمە یەكەمینجارو بەداخەوە دواجاریش نابێ ، كە لەم هەرێمە پڕ قەیران و كارەساتبارەدا ، باوكێك ، یان برایەك و یان هاوسەرێك و ئامۆزایەك دەستیان دەچێتە خوێنی بە ناهەق ڕژاوی كچێك و دایكێك و هاوسەرێك خۆ هێشتا ، ئێمە برین و ئازارەكانی سێوە و مناڵەکانی سارێژنەبوون ، كە هەرگیز بە ئاسانیش سارێژ نابن ، بە ناو باوكێك و بە نامرۆڤێك ، بەڵام لە ناوەڕۆكدا دڕندەیەك دوو كچی خۆی دەكوژێ .


هەچیەك بێ ، بڕوبیانوەكانی ئەم تاوانبارە ، بۆ ئەنجامدانی تاوانەكەی ، بەڵام هیچ پاساوێك هەڵناگرێ و هیچ تاوانێك ،گەر یاساو شكۆی مرۆڤەكان سەروەرو پارێزراو بێ ، پاساوی نیە بۆ تاوانباران بۆ ئەنجامدانی تاوانەكانیان بەڵام ، دیارە ، كە یاسا سەوەر نەبێ بۆ پاراستنی شکۆ و ژیانی مرۆڤەكان یاسایەك بۆ هەندێ كەس كە لەوانەیە بێ تاوان بن ، بەڵام بە خرابترین شێوە ، پێوەری سزادان بەكاردەهێنێ و بۆكەسانێكی تاوانباریش كە پشت و پەنای هێز و حزب و بنەماڵەو خێڵە ، نەك سزا نادرێ ، بگرە ، ئازاد دەكرێ و لەوانەیە لە خودی تاوانبارێكەوە ببێ مافخوراو سكاڵا لەسەر مافخوراوەكە تۆمار دەكات ، وەك ئەو باوكە بەشمەینەتیەی كە لەلایەن كۆمەڵێك بەناو مرۆڤەوە دەستدرێژی كرایە سەر كیژۆڵەكەی و لە جیاتی بە سزاگەیاندنی ئەو تاونبارانە ، ئێستا یاسا بە دوای باوكەكەدا دەگەڕێ و جەللاد بووە بە فریشتە و مرۆڤە فریشتە وبێ تاوانەكان بە ناوی یاساو بێ هیچ پشت و پەنایەك ڕاودەنرێن .


لە ئاست ، ئەم تاوانە ، ویژدان هەژێنەدا ، دەبوو ، نەك تەنها ڕێكخراوەكانی ئافرەتان و ژنان، بگرە تەواوی خەڵكانی یەكسانیخوازو مرۆڤ دۆست لەسەرجەم چین و توێژەكان ، بە توندی سەركۆنەی ئەم ڕەفتارە وەحشی گەرانەیان بكردایە و ئێستاش هێشتا درەنگ نەبووە ، ئەوە بێ دەنگی ، یان لاوازی هەڵوێستی كۆمەڵگەیە لە ئاست ئەم تاوانەدا ، كە زەمینە خۆش دەكات بۆ ئەم تاوانبارانە ، بەبڕوبیانووی ناڕەوا درێژە بە تاوانەكانیان بدەن ئەوە ، بێ هەڵوێستی ، یان ، بێ دەنگی ، پەرلەمانی كوردستان و لیژنەی بە ناو مافی مرۆڤە ، كەخۆی بە نوێنەری خەڵك دەزانی ، بەڵام گەورەترین هەڵوێستی لەوانەیە ، لە بەیاننامەیەكی ئیدانەكردن تێپەڕ نەكات ..كە دەبوو ، بەناو دامەزراوەی پەرلەمان و ئەم دەسەڵاتە بێباكە و تەنانەت داواكاری گشتیش زمانحاڵی ناڕەزایی وبێزاری و توڕەیی خەڵك بن لە ئاستی ئەم تاوانە و بە هەماهەنگی كار بۆ دەستگیركردنی ئەم تاوانبارە و بە توندی سزادانی بكەن و بۆ ئەوەی ببێ بە پەندێك بۆ ئەوانەی لەو شێوەیەن ....


هەركەس و لایەنێك ، كە داڵدەی ئەم تاوانبارە و هاوشێوەكانی دەكەن دەبێ ، یاسا ، بەتوندی سزایان بدات و بە هاوبەشی تاوانبارەكە مامەڵەیان لەگەڵدا بكات ، كە بێگومان پشت و پەنای ئەم تاوانبارانە گەر حزب ، یان ، بنەماڵەو عەشرەت بێ ، دەبێ ئاشكرا بكرین و شەرمەزار بكرێن لە ڕووی كۆمەڵایەتی و یاساییەوە ، ئەم جۆرە بە ناو مرۆڤانەو ، تیرۆرستەكانی نێو كۆمەڵگەن ، بەڵام بە هەمان ناوەڕۆك و ناوێكی ترەوە ..


پێویستە تاونباران بە سزای خۆیان بگەن و دام و دەزگای حکومەت کەمتەرخەم نەبێت 


ڕۆحیان شاد ، ئەم دوو خوشكە تیرۆركراوە بێ تاوانانە ...


نەفرەت لە بكوژانیان ....


ڕێكخراوكان :.


1. كۆمەڵەی ئافرەتانی كوردستان / لقی سلێمانی 
2. یەكێتی لاوانی كوردستان / لقی سلیێمانی 
3. یەكێتی گشتی قوتابیانی ،ئۆفیسی سلێمانی 
4.ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان


4.ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنی (CDO) 
5.ڕێكخراوی نیشان بۆ هۆشیاری تاك
6.ڕێكخراوی خۆری ئاشتی
7.بەهار مونزیر - ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان
8.  ژنانی حزبی زەحمەتکێشان کۆمیتەی سلێمانی
 9. لیستی مامۆستایانی
 پیشەیی 
10ڕێکخراوی وادی
11.ڕێکخراوە ی چە پک بۆ گەشە پیدانی مرۆیی
12.ڕێكخراوی گەشبیری وەلی دێوانە _ ئۆفیسی
 سلێمانی 
13.كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان 
14. گروپی ویژدان  
15..دەستەی دەسپێشخەری 16.کۆنفرانسی نیشتمانی کوردستان
17. گۆنگرەی ستار لە باشور
 18.کۆمە ڵە ی زامی کوردستان
19. ڕێکخراوی خووشکانی ئیسلامی 
20. ڕێکخراوی بەرەو هیواکانی کچان و ژنان 
21. ژنانی گەنجی تێکۆشەر 
22 ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان 
23. کۆبەندنی ژنان دەتوانن- کوردستان 
24.  تۆری هاوپەیمانی ڕێکخراوە کوردستانیەکان بۆ دادکای نێو دەوڵەتی
25. ڕێکخراوی میدیا 
26. ڕێکخراوی مۆم - بۆ تواناسازی خێزان
27. ڕێکخراوی دایک بۆ گەشەپێدان 
28 ڕێکخراوی چەستە بەخشان لە کوردستا 
29. ڕێکخراوی کوردیۆ پەروەردە 
30. تۆری ڕێکخراوەکانی سلێمانی 
31. ڕێکخراوی تواناسازی مامۆستایان 
32 ڕێکخراوی قەرەداغ بۆ گەشەپێدان 
33ڕێکخراوی گەنجانی بوێر
34. ڕێکخراوی پەرۆش 
35. ڕێکخراوی منداڵە وونبووەکانی هەڵەبجە
36. ڕێکخراوی عەرعەر بۆ داکۆکی لە شەهیدان و ئەنفالکراوەکان 
37.ڕێکخراوی گەشەپێدانی هەژاران 
38. ڕێکخراوی مرۆڤ دۆست بۆ ڕۆشنبری و مافی مرۆڤ 
39. ڕێکخراوی ئیرۆ بۆ پەرەپێدانی جڤاکی 
40. گەنجانی ووڵات پارێز
41. گرووپی ڕاستاڵ 
42.ڕێباز هاشم -چالاکوانی مەدەنی
43.ڕەهێڵ عەبدووڵڵە- چالاکوانی مەدەنی سلێمانی
44. خالد مجید- چالاکی سیاسی
45. لقمان عەلی -ڕۆژنامەنووس 
46. پۆلا ئەحمەد -چالاکی مەدەنی
47 .قیس ئەنوەر- چالاکی مەدەنی
48.سمکۆ ڕەشید  -چالاکی مەدەنی
49. حسن  مارف -کارمەندی تەندروستی-چالاکی مەدەنی
50   بژار تەها خەلیل -پارێزەر
51. هیوا سەید سەلیم - ڕۆژنامەنووس
51. کەوسەر محمد ئەمین - کەسایەتی سەربەخۆ
52عەلی  مەحمود  محەمەد- چالاکی مەدەنی
53. کوردستان  بێ  جینۆساید
54. گۆران عبدوللە - بزیشک 
55. ئاسو کمال- نوسەر
56.  د. خدیجە رشید - پزیشک
57. هەلمەت هەلبجەیی/ چالاکی مەدەنی
58. ئاراس خالد /  چالاکی مەدەنی /کۆیە
59. سۆران عزیز - کارمەندی  نەخۆشخانەی هیوا
60. ابوکاروان _ پەرلەمانتاری پێشوو
61. چیمەن عمر -فەرمانبەر 
62. سهام رشید / کەسایەتی سەربەخۆ
63. دلسۆز شفیق خلف / چالاکوان
64.سەما محمد /چالاکەوان
65.ئومێد تۆفیق / ڕاگەیاندنکار کۆیە
66.د. بەهرۆز جەعفەر/ سەرۆکی ئینستیوتی مێدیتریانە بۆ لێکۆڵینەوەی هەرێمایەتی
67. مغدید حاجی-نوسەر -هەولیر
68. ئاسۆی ژیان دۆست -چالاکی سیاسی
69. هاژە سالار جلال -ڕۆژنامەنووس -چالاکوان
70.شوان جلال- چالاکی مەدەنی .کفری
71. سەنتەری دیاکۆبۆهەڵبژاردن .ڕاپرسی
72. تۆڕی ڕێکخراوەکانی سلێمانی
73. شکارحمە ئەمین -چالاکوانی مەدەنی
74.محمدمیرانی- چالاکوان مەدەن
75. یانەی- سیاوچەمانە
76. شوان محمد -ڕۆژنامەنووس
77. کاوە بێسارانی ــ چالاکی سیاسی
محمد حمە صالح توفیق _ نوسەر
78. نیگار عومەر _چالاکوان
79.شەماڵ ڕەووف حمید- مامۆستا .چالاکوان. ڕۆژنامەنووس
80. ئاری بابان - شێوه كار
81. احمد محمد سەعید ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی 
82.یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان
83. فریاد عبداللە ڕەمەزان .پۆلیس
84. سیدیق محمد _چالاکی مە دە نی
85.ئاشنا حمە عزیز حسن _ پارێزەر لە ڕێکخراوی pdo
86.شەیدا مەعروف محمود - چالاکوان
87.هاوڕێ ڕشید ـــ یەکێتی لاوانی کوردستان/ لقی ڕاپەڕین
88. فرهاد عبدالله_ ماموستا
89.عدنان فتاح کریم /یاریدەری پزیشک
90. سلام سعید مولود _شاعیر/ لە یەکێتی نوسەرانی سلێمانی
91. د. بەهار محمود فتاح 
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق / فراکسیۆنی گۆڕان
92. ئاسۆ دەوڵەت / فرۆکەوان/ سوید
93. عبداللە احمەد معروف/چێگری بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
94. عادل عوسمان محەمەد_ چاودێری سیاسی
95. هەڵگورد عەلی - چالاکوانی مەدەنی
96. سلام عبدالله _ نووسەر
97. پروین غریب -چالاکوان
98. عە دنان ساله ی -  ڕۆژنامەنووس 
99. ئارام غزیز- چالاکی مەدەنی 
100. دلسۆز زەنگنە_چالاکوان
101. نادر علی_ مامۆستای ئاینی
102. میوان قەرەداغی _ چالاکوان _ سڤیل 
103. سروش هەلەبجەیی _پارێزەر
ڕۆژنامەنووس
104. ئاڵا کمال علی_چالاکوان لەبواری داکۆکی کردن لەمافەکانی مرۆڤ
105. کۆساڵان ڕەشیدابوبکر _ ئەندازیاری کشتوکاڵی
106. رووناك محمەد نجم _جالاكوان
107. ڕاز قادر فائق _مامۆستا/ چالاکوان
108.سارا ره زا _ چالاکوان
109. شەمال جەمال  احمد _ ماف پەروەر
110. مسعود انور ایسماعیل_سەرۆک کۆمەڵەی ژین تایبەت بە کەم ئەندامانی دەست وپێ
111. ڕەنج عپمان اورحمن_مامۆستا/قەزای دوکان
112. پارێزەری ڕاوێژکار_اشواق نجیب عبداللە
113.جاسم عپمان المانیا_ سەربەخۆ
114. ئاشتی عمر غفور_پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامی سەنگەر
115.سەنتەری باشور _بۆلێکۆڵینەوەی ستراتیژی.
115. ئەردەڵان شێخ فاتیح بەرزنجی_پارێزەر و ڕۆژنامەنووس_سلێمانی
116.بێستون کمال هه ورامی_مامۆستا
117. جوتیار سابیر بۆلقامیشی/چالاکی مەدەنی 
118.هاوژین حسین_مامۆست
119. بەڕێز علی شوڤڵ/ سوید
120.جەزا ئەحمەد فارس_ توێژەر لە زانکۆی سلێمانی
121. هۆشەنگ کەریم میرزا_
ڕۆژنامەنووس/هەولێر
122.ئیبراهیم عبدولقادر _ بێشمەركەی دێرین
123. مهدی زریان_ ڕۆژنامەنووس
124. ژینۆ ڕەشید - چالاکوانی ژنان
125.مامۆستا ژاژڵەیی_مامۆستای ناڕازی_چالاکوانی مەدەنی
126. بەختیار مستەفا_رۆژنامەنوس سلێمانی
127. په یام احمد_چالاكوان سیاسی
128. سارا ئازاد _چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی _ ڕۆژنامەنووس /کۆیە
129. إبراهیم محمد_ چالاکی سیاسی
130. جلال هۆرێنی ـــ رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی
131. زاهیر ئیبراهیم نبی_ ڕۆژنامەنووس/ سۆران
132. فتحیە ابراهیم عبدللە _ دهوک
133. کاسترۆ معروف_  فراکسیۆنی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی
134. شوانە محمد حسن_ چالاکی سیاسی
135.سامان محمود ــ پێشمەرگەی دێرین
136. شلێر پیرۆت .چالاکی مەدەنی-دوکان
136. سازە عبداللە _چالاکی سیاسی
137. سنوبەر اسماعیل _چالاکی مافی ئافرەتان
138. ژیلوان عبداللە هەڵەدنی_مامۆستای زانکۆ
139. ژیان جەلال _سەربەخۆ
140سازە عبداللە _چالاکی سیاسی
140. شنۆ صدیق ــ توێژەری کۆمەڵایەتی
141. هونەر چاوشین _هونەرمەند
142. دلیر کەریم _مامۆستا
143. کازم عەلی_ مامۆستا 
144. کەریم کاکە_ شیوەکار
145.دلیر حمە شریف_ شیوەکار
146.ڕێکخراوی پەیمانگای پەروەردەی کۆمەڵگەی مەدەنی
147. هەڵمەت تەلان _ چالاکی سیاسی
148. پاکیزە حمە امین حمە مراد_سفیری مافی مرۆڤی عیراق دامەزراوەی اوس
149. رێکخراوی ئەزمۆن




PM:01:12:22/09/2020