500 شوقە بەبێ‌ پێشەكی‌و بەمانگانەی 150 هەزار دینار بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت

بەبڕیارێكی دەستەی‌ وەبەرهێنانی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان (500) شوقە بەبێ پێشەكی‌ بەسەر كرێنشینان‌و هاوڵاتیانی كەمدەرامەتدا دابەشدەكرێن‌و مانگانە 150 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت كە بە 25 ساڵ قیسەتەكەی‌ تەواو دەبێت، ئەو یەكە نیشتەجێبوانەش لە ناحیەكانی بەردەرەش‌و كەڵەك‌و دەوربەری‌ دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەری‌ شارەوانی‌ كەڵەك مامۆستا فایەق رایدەگەیەنێت، دەستەی وەبەرهێنانی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بڕیاری‌ داوە (500) شوقەی‌ نیشتەجێ بوون بەسەر كرێچی‌‌و كەمدەرامەتان دابەش بكات، لەو رێژەیە 150 شوقەی‌ بەر ناحیەی‌ كەڵەك دەكەوێت.
لەو لێدوانەیدا كە ماڵپەڕی خەندان بڵاویكردۆتەوە بەڕێوەبەری‌ شارەوانی‌ كەڵەك ئاماژەی بەوەداوە كە ئەو شوقانە بەبێ پێشەكی‌ دابەشدەكرێن‌و مانگانە 150 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت كە بە 25 ساڵ قیسەتەكەی‌ تەواو دەبێت.



AM:11:06:01/06/2014