گۆران كاندیدەكانی خۆی بۆ پۆستە وەزارییەكان یەكلایی كردەوە
گۆڕانخوازێک لە سلێمانی
سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆران رایدەگەینێت، کاندیدی ئەو وەزارەتەکانی بۆ بزووتنەوەی گۆران دانراوە یەکلای کراوەتەوە.
جەمال محەمەد سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆران بە SNN ی راگەیاند، بزووتنەوەی گۆران کاندیدی پۆستی وەزیرەکانی بۆ وەزارەتەکان یەکلای کردۆتەوە، بەڵام ئێستا ناوەکانیان ئاشکرا ناکەین.
وتیشی، بە پێی ئەو (C.V) کە دراوە و ھاوکات بە پێی ئیستحقاقی کەسەکە پۆستەکان یەکلای کراونەتەوە، تەنھا پۆستی وەزیری وەزارەتی پێشمەرگە نەبێت کە کاندیدەکەی (مستەفای سەید قادر)ە.
بەپێی رێکەوتنی نێوان پارتیو گۆڕان وەزارەتەكانی پێشمەرگە، دارایی و ئابوری، پیشەسازی و بازرگانی، ئەوقاف و کاروباری ئاینیو سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بە بزوتنەوەی گۆڕان دراوە.
PM:03:04:01/06/2014