ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: فەرماندەی ئەو هێزەمان دەستبەسەرکرد کە هێرشیان کردۆتە سەر هەولێر

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێڕاق رایگەیاند" فەرماندەی ئەو هێزەیان دەستبەسەر کردووە کە لەو ناوچەکانی ئەوانەوە بە مووشەک هێڕشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر".

 

ئەمشەو کاتژمێر ٨:٣٠ لە گوندێکی ناوچەی بەرتەلەی موسڵەوە بە شەش مووشەک هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێرم بەلآم هیچ، زیانێکی گیانی بەداوە نەبوو.

 

 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم راگەیاندێکی لە بارەی ئەو هێڕشەوە بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاوکردەوەو لیوای ٣٠ حەشدی شەعبی کە لە ناوچەی بەرتەلەن لە موسڵ تۆمەتبار کرد.



AM:12:56:01/10/2020