عێراق لە مانگی ئەیلول ٣ ملیار و ١٦٧ ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە



وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە بڕی فرۆشی نەوتی مانگی ئەیلولی بڵاوکردەوە و رایگەیاند عێراق بای سێ ملیار و ١٦٧ ملیۆن و ٤٣٤ هەزار دۆلار نەوتی فرۆشتووە.


لەراگەیاندنێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، بڕی هەناردە نەوت لە رێگای کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆوە لە مانگی رابردودا ٧٨ ملیۆن و ٣٨٨ هەزارو ٦١٩ بەرمیل بووەو داهاتەكەشی زیاتر لە ٣ ملیار و ١٦٧ ملیۆن و ٤٣٤ هەزار دۆلار بووە.  


لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە هەر بەرمیلێك نەوت بە ٤٠.٤٠٧ دۆلار بووە.  


وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوەشكردوە، كە لە مانگی رابردوودا هیچ بڕە نەوتێك لە كێڵگەی "گەیارە"وە هەناردە نەكراوە.  

 
ئەوە لە کاتێکدایە عێراق مانگانە بڕی زیاتر لە ٦ ملیار دۆلاری دەوێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران.

 


PM:05:21:01/10/2020