لەبەر کۆرۆنا داوای دواخستنی دوو مانگی خوێندن دەکرێت

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی عێراق داوایەکی فەرمی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن کە ساڵی نوێی خوێندن بۆ ماوەی دوو مانگ دوا بخەن بۆ ئەوەی بەر لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بگرن لە نێو خوێندکاراندا.


لیژنە پەرلەمانیەکە وەک ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردۆتەوە داوای دوو مانگ دواخستنی خوێندن دەکات بۆ ئەوەی رێگا لە قوتابیان بگیرێت کە تێکەڵ بن لەگەڵ یەکتری، هاوکات داوای خوێندنی ئەلکترۆنیش دەکرێت.

 
لەو داوایەدا هاتووە تێکەڵبوونی خوێندکاران دەبێتە مایەی تۆمارکردنی زیاتری تووشبوون بە کۆرۆنا لە کاتێکدا کە  لە ئێستادا کۆرۆنا بەشێوەیەکی فراوان بڵاوبۆتەوە، لەبەرئەوە پێویستە ئیحتیات بخرێت، چونکە تا ئیستاش ڤاکسینەکە نەگەیشتۆتە عێراق، ئەوە لە کاتێدایە ڤاکسینە رووسیەکەش لە ژێر تاقیکردنەوەدایە.

 


AM:11:13:03/10/2020