" به‌منزیكانه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت "

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق ڕایدەگەیەنێت کە" به‌منزیكانه‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلول دەستپێدەکاتەوە".

 

جه‌مال كۆچه‌ر، په‌رله‌مانتاری كورد و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی موچه‌ی سێ مانگی داهاتوو مووچەخۆران دڵنیا دەکاتەوە و بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند" پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول به‌منزیكانه‌ ده‌ستپێده‌كات".

 

ئه‌ندامەکەی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق ڕاشیگەیاند" له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٠ موچه‌ی سێ مانگی داهاتوی فه‌رمانبه‌رانیش زامن ده‌بێت".

 

جەختیشیکردەوە: ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یاساكه‌ په‌سه‌ند نه‌كرێت، ئه‌وا زیاتر له‌ بژارده‌یه‌ك له‌ به‌ردەم حكومه‌تی فیدڕاڵیدا دەبێت.

 

لەگەڵ دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقە، ئەو بڕە پارەیەی دانراوە بۆ هەرێم کە مانگانە ٣٢٠ ملیار دینارە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم.

 
 


 




AM:09:03:05/10/2020