نرخی ئەمپێرێ كارەبای موه‌لیدە ئه‌هلییه‌كان لە مانگی ئەیلولدا له نێوان سێ هه‌زار و پێنج سه‌د بۆ چوار هه‌زارو پێنج سەد دیناردا دەبێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند" نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری مۆلیدی ئه‌هلی بۆ مانگی رابردوو به ٣٩ دینار دیاریكراوه و مۆلیده‌كانیش به تێكڕایی له نێوان ١٠٠ بۆ ١٢٠ كاتژمێر كاریان كردووه".
ئاشکراشیکرد، به‌پێی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با له نێوان سێ هه‌زار و پێنج سه‌د بۆ چوار هه‌زارو پێنج سەد دینار ده‌بێت.
وتیشی" به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییكانه‌وه، نرخی ئەمپێڕێك كاره‌با لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه جیاواز ده‌بێت".