ئێوارەی ئەمڕۆ قارەمان شوکری ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی لە لایەن دادگاوە بە کەفالەت ئازاد کرا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر ٣:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە قارەمان شوکری، رۆژنامەنووس و چالاکوانی شیلادزێ، دوای هێشتنەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ لە زینداندا بە کەفالەتی ١٠ ملیۆن دینار ئازادکرا و ١٩ی ئەم مانگەش دووبارە دەچێتەوە بەردەم دادگا.
قارەمان شوکری، لە ڕۆژی ٢٧-٦-٢٠٢٠، دوای خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتیانی شیلادزێ دژی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک دەستگیرکرا.