پێنج تووشبووی تری کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین گیانیان لەدەستدا
ته‌ندروستی راپه‌ڕین گیان لەدەستدانی پێنج تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای لە سنوورەکە راگه‌یاند.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" دوای داخڵبوون و مانه‌وه‌یان بۆماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌سه‌نته‌ر و نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا، ئەمڕۆ دووشه‌ممه پێنج هاوڵاتیی سنوری قەزای رانیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا".
ڕاشیگەیاند" ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بریتین لە دوو ئافرەت و سێ پیاو".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ته‌ندروستی راپه‌ڕین ئاشكرایكردووه: تا ئێستا ١١٠ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین گیانیان له‌ده‌ستداوه.
AM:12:02:06/10/2020